درێژەی بابەتەکە
سەقز، گەوهەری مێژووی کوردستان

ئاسۆ ئەسعەدی شاری سەقز یەکێک لە مێژووییترین شارەکانی کوردستان و جیهانە کە کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە، ئەم شارە دێرینە سەردەمانێک لانکی مێژوو و کولتوور بووە و بە تێپەڕبوونی سەردەم ئەم دوو لایەنە زیاتر خۆیان لە دڵی شارەکەدا نیشان داوە. بە شێوەیەک کە لە ئەمڕۆدا نازناوی "گەوهەری مێژووی کوردستان"، بووە بە نیشانی ئەو شارە. سەقز چوار ناوچەی سەرەکیی بە ناوەکانی "ناوەند، زێویە، ئیمام و سەرشیو"ی هەیە کە ئەوانیش خۆیان بریتین لە …









