دەستپێکی فەرمی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز

  • بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری سەقز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، بە گەیشتنی گرووپەکان بۆ شوێنی شانۆکە، بە فەرمی دەستی پێکرد. یەکەمین نمایشی ئەم قۆناغە تایبەت بوو بە نمایشی "شانۆیەک بۆ فێستیڤاڵ" لە شاری دیواندەرەوە، پاشان شانۆی "سپیرۆ" لە شاری ورمێ‌وه پێشکەش کرا.
  • بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰ی سەرماوەز، کۆڕی ڕەخنە و لێکدانەوە بۆ ئەم دوو شانۆیە لەگەڵ وۆرکشاپێکی تایبەتمەند بەڕێوەچوو تا هونەرمەندان و هۆگرانی شانۆ خۆیان ئامادە کەن بۆ بینینی نمایشەکان کە ئەم دوانیمەڕۆ پێشکەش ئەکرێن.
  • بەم شێوە لە دووهەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا چوار نمایشی نوێ لەسەر شانۆ بەڕێوەدەچن کە بریتین لە شانۆنامەی "مێلۆدیێن سەر پێ ژیانی" لە دهۆکەوە، "تووە سوورە" لە سنە، "تاسانن" لە کرماشان، و "شاناز" لە ڕۆژئاوا. هەروەها سبەی هەینی کۆڕی ڕەخنە و پێداچوونەوە بۆ ئەو بەرهەمانە بەڕێوەدەچێت.
  • بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز لە ڕۆژی چوارشەمە ١٩ی سەرماوەز دەستی پێکرد و تا ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز بەردەوام دەبێت و ڕێوڕەسمی کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.

فۆڵۆومان بکەن