پێشانگای وێنەی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەققز کرایەوە

پێشانگای وێنەی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەققز کرایەوە
لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەققز، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە لە ٣٥ بەرهەمی ١٣ فۆتۆگرافەر پێکهاتبوو، نمایشکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی پێوەندییە گشتییەکانی بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەققز، لە هەمان کاتدا لەگەڵ فێستیڤاڵەکەدا لە شوێنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەقز، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بەڕێوەچوو. لەم پێشانگایەدا وێنە لە چاپی یەکەم تا ١٩هەمین خولی فێستیڤاڵەکە نمایشکرا بۆ ئەوانەی ئارەزووی ڕۆشنبیری و هونەر دەکەن. ئەم بەرهەمانە لەلایەن جەمشید فەرەجەند فەردا …
درێژەی بابەتەکە

دەستپێکی فەرمی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز

دەستپێکی فەرمی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز
بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری سەقز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، بە گەیشتنی گرووپەکان بۆ شوێنی شانۆکە، بە فەرمی دەستی پێکرد. یەکەمین نمایشی ئەم قۆناغە تایبەت بوو بە نمایشی "شانۆیەک بۆ فێستیڤاڵ" لە شاری دیواندەرەوە، پاشان شانۆی "سپیرۆ" لە شاری ورمێ‌وه پێشکەش کرا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰ی سەرماوەز، کۆڕی ڕەخنە و لێکدانەوە بۆ ئەم دوو شانۆیە لەگەڵ وۆرکشاپێکی تایبەتمەند بەڕێوەچوو تا هونەرمەندان و هۆگرانی شانۆ خۆیان ئامادە کەن بۆ …
درێژەی بابەتەکە

وتاری حەمیدڕەزا خۆشبەخت، سکرتێری جێبەجێکاری

وتاری حەمیدڕەزا خۆشبەخت، سکرتێری جێبەجێکاری
بیستەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بە بەشداری ١٣ گرووپی شانۆیی بەڕێوە دەچێت حەمیدڕەزا خۆشبەخت، سکرتێری جێبەجێکاری بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز: ٣٩ شانۆنامە لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و دەرەوەی وڵاتەوە بۆ سکرتاریەتی فێستیڤاڵ ڕەوانەی سکرتاریەتی فێستیڤاڵ کران و دادوەران ٦ بەرهەمی وڵاتانی دەرەوە و ٧ بەرهەمی ناوخۆیان هەڵبژارد.  لە بیستەمین فێستیڤاڵدا بەرهەمی بیانی لە دەوک و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان و دوو بەرهەمی سووریا و یەک بەرهەمی …
درێژەی بابەتەکە

بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان

بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان
  کوردی(سورانی و کرمانجی ) : بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان بۆ بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز Berhemên ji bo 20emîn Festîvala Şanoya Kurdî ya Navneteweyî ya Seqezê hatin hilbijartin   Eng : Works selected for the 20th Saqqez International Kurdish Theater Festival   فارسی : آثار راه یافته به بیستمین جشنواره بین المللی تئاتر کوردی سقز    عربی : الأعمال المختارة لمهرجان سقز الدولي للمسرح الكردي العشرين    
درێژەی بابەتەکە

سەقز، گەوهەری مێژووی کوردستان

 سەقز، گەوهەری مێژووی کوردستان
شاری سەقز یەکێک لە مێژووییترین شارەکانی کوردستان و جیهانە کە کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە، ئەم شارە دێرینە سەردەمانێک لانکی مێژوو و کولتوور بووە و بە تێپەڕبوونی سەردەم ئەم دوو لایەنە زیاتر خۆیان لە دڵی شارەکەدا نیشان داوە. بە شێوەیەک کە لە ئەمڕۆدا نازناوی "گەوهەری مێژووی کوردستان"، بووە بە نیشانی ئەو شارە. سەقز چوار ناوچەی سەرەکیی بە ناوەکانی "ناوەند، زێویە، ئیمام و سەرشیو"ی هەیە کە ئەوانیش خۆیان بریتین لە چەندین ناوچەی …
درێژەی بابەتەکە

سقز مهیای میزبانی بیستمین جشنواره بین المللی تئاتر کردی

سقز مهیای میزبانی بیستمین جشنواره بین المللی تئاتر کردی
 سرویس کردستان - دبیر اجرایی بیستمین جشنواره بین المللی تئاتر کُردی سقز اعلام کرد: برای این دوره از جشنواره، ۳۹ اثر نمایشی شامل ۱۴ اثر خارجی و ۲۵ اثر داخلی به دبیرخانه جشنواره ارسال شده است.  http://kurdpress.com/x4kv9
درێژەی بابەتەکە

بیستەمین فێستیڤاڵ ، وروژاندنی نوێبوونەوەی شانۆ لە سەقز

بیستەمین فێستیڤاڵ ، وروژاندنی نوێبوونەوەی شانۆ لە سەقز
وەفا ڕەحیمی، ڕۆژنامەنووس   فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بە مێژوی زیاتر لە 20 ساڵ بووە بە فێستیڤاڵێکی بەناوبانگ و لە نێو هونەرمەنداندا جێگایەکی تایبەتی هەیە. ئەم فێستیڤاڵە وەک ڕەنگدانەوەیەکی زیندوو بۆ فەرهەنگ و هونەری گەلی کورد پێویستی بە پشتیوانی هەمەلایەنە و بەرەوپێشبردن و گەشەپێدان هەیە. سەرەڕای هەموو کەموکوڕیەکانی، هێشتا ڕۆحی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە دەمارەکانی شانۆکاراندا دەڕژێت و ساڵانە بە خۆشەویستی و بەرژەوەندی تایبەتەوە هەوڵ دەدەن تا دەتوانن بە باشی …
درێژەی بابەتەکە

وتاری دوکتۆر قوتبەدین سادقی سەبارەت بە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز

وتاری دوکتۆر قوتبەدین سادقی سەبارەت بە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز
دوکتۆر قوتبەدین سادقی: شانۆی کوردی سەقز سەکۆیەکە بۆ فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی بەڕێوبەری بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز وتی: هونەرمەندانی کورد زمان دەبێ لە ڕێگەی زمانی شانۆوە فەرهەنگی هەزاران ساڵەی و ئەفسانە کوردییەکان پیشانی جیهان بدەن بۆ ئەوەی ئەو بەهایانە تەنیا لە یادەوەری مێژووییدا نەمێننەوە بەڵکو بچنە ناو گۆڕەپانی داهێنانی ئەم سەرەدەمەوە. ئەو بە سڕینەوەی ڕکابەرییەتی نواندنەکان لەم خولەی فێستیڤاڵدا ئاماژەی کرد و گوتی: کێبەرکێی و ململانێ لە یەکتر …
درێژەی بابەتەکە

جاوید ڕۆح فەدا

جاوید ڕۆح فەدا
له لایه‌ن سکرتیری بیستەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ؛ جاوید ڕۆح فەدا بۆ بەرپرسی تایبەتنامە فیستیڤاڵ ده‌ستنیشان کرا.   طی حکمی از سوی دبیر جشنواره ؛ جاوید روح فدا بعنوان مسئول بولتن بیستمین جشنواره بین‌المللی تئاتر کوردی سقز منصوب شد.  
درێژەی بابەتەکە

خالید سەعیدپوور

خالید سەعیدپوور
له لایه‌ن سکرتیری بیستەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ؛ خالید سەعیدپوور وەک  بەڕێوەبەری بەشی وێنە فیستیڤاڵ ده‌ستنیشان کرا.   طی حکمی از سوی دبیر جشنواره ؛ خالد سعیدپور بە عنوان دبیر بخش عکس بیستمین جشنواره بین‌المللی تئاتر کوردی سقز منصوب شد.  
درێژەی بابەتەکە

فۆڵۆومان بکەن​​​​​​​