
سنە-ئیرنا- لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا لە سێهەمین ڕۆژی بیستەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری سەققز، پێنج ناونیشانی کتێبی نوێ لە بواری هونەری دراماتیک و ئەدەبیات لادرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەمین بەرهەم کە لەو ڕێوڕەسمەدا ناسێندرا، کتێبی "دەربارین و زەمانی جێستە بێ زەمانی کوردی" بوو لە نووسینی عەلی سۆهرابی کە لە سروشتی جەستە و دەربڕینی جەستەیی و شێوازەکانی گەیاندنی مانا لە شانۆدا دەکۆڵێتەوە.
ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ڕەنگدانەوەی زمانی جەستە لە شێوەی لێکۆڵینەوەی شانۆیی کە تیشک دەخاتە سەر زمان و کولتووری کوردی.
هەروەها پەردە لەسەر کتێبی "خەزێنەی گۆرانی کوردی" لە نووسینی فێریدون عەزیزی لادرا؛ کۆمەڵەیەک کە بەشێک لە خەزێنەی زارەکی مۆسیقا و گۆرانی کوردی کۆکردۆتەوە و بەڵگەی لەسەر کردووە.
کتێبی "چرۆ" لە نووسینی کووش زارێ ڕەمەشتی وەک بەرهەمی سێیەم ناسێندرا. ئەم کتێبە لە بواری درامادا پێشکەش کراوە و ڕێبازێکی ئەدەبی و هاوچەرخ بۆ گێڕانەوە پەیڕەو دەکات.

به ڕهه مێکی دیکه به ناوی کتێبی "دونیا" له نووسینی عه لی عه بدولنه بی ئه لزه یدی و وه ڕگێڕانی مه ڕیوان زه نگانه له م ڕێوڕه سمه دا به خوێنه ڕان ناسێندرا. ئەم کتێبە بە زمانی گێڕانەوەی تایبەتی خۆی، بەشێک لە ئەدەبیاتی دراماتیک دەخاتە بەردەم ئامادەبووان.
دواتر پەردە لەسەر کتێبی "قاوەی سوور" لە نووسینی موحسین مستەفاپوور لادرا؛ بەرهەمێکی دیکە لە بواری ئەدەبی دراماتیکدا کە لەم ماوەیەی فێستیڤاڵەکەدا بە ئارەزومەندان ناسێندرا.
ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ئەم بەرهەمانە یەکێک بوو لە بەرنامە لاوەکییە ڕۆشنبیرییەکانی فێستیڤاڵەکە، کە لەلایەن ئامادەبووان و چالاکانی بواری شانۆ و ئەدەبەوە پێشوازی لێکرا.







